بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تۆڕی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار، ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا نزیکەی هەموو کۆگا جیهانییەکانی لە مووشەکی وردی مەودای دوور و بە تایبەت تەواوی کۆگای مووشەکی ئەتکۆمس لە کاتی شەڕ لەگەڵ ئێراندا بەکارهێناوە.
تۆڕەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، گەورەترین نیگەرانی لە ئێستادا سەبارەت بە ژمارەی مووشەکی ڕێگریکەر پەیوەندی بە سیستەمی پاتریۆت و THAAD ەوە هەیە، چونکە بەکارهێنانیان بە ڕێژەیەکی خێراتر لەوەی پیشەسازی ئەمریکی دەتوانێت جێگرەوە یان بەرهەمهێنانی مۆدێلی نوێ بکات، بەردەوامە.
پێشتر سی ئێن ئێن هەروەها بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاندبوو کە سوپای ئەمریکا نزیکەی لەسەدا ٨٠ی سیستەمی بەرگریی مووشەکی THAAD و نزیکەی نیوەی مووشەکەکانی پاتریۆت لە سەرەتای شەڕ لەگەڵ ئێران بەکارهێناوە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئەمریکا نزیکەی نیوەی کۆگای مووشەکی کروزی تۆماهۆکیشیان لە شەڕ لەگەڵ ئێراندا بەکارهێناوە.
سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرماندە باڵاکانی سەربازیی ئەمریکا هۆشدارییان داوە لە دابەزینی مەترسیداری کۆگاکانی تەقەمەنی وەزارەتی جەنگی وڵاتەکە و ئەم بابەتە بووەتە یەکێک لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی پنتاگۆن.
هاوکات بەرپرسانی ئەمەریکا بە سی ئێن ئێنیان ڕاگەیاندووە کە کەمبوونەوەی پاشخانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا نیگەرانی بەشێک لە وڵاتانی کەنداویشی لێکەوتووەتەوە.
Your Comment